کارەبای 24 کاتژمێری هۆکارە

بازاڕی گاز فرۆشانی هەولێر کز بووە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کارەبای 24 کاتژمێری بازاڕی گازفرۆشانی هەولێری لاواز کردووە و پێشبینی دەکەن ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات تا کۆتایی ئەمساڵ بەیەکجاری بێ کار بن، بەڵام دەڵێن ئێمە کێشەمان نییە گرنگ خەڵک بێ کارەبا نەبێت

موخلیس محەمەد، گازفرۆشێکە لە بازاڕەکە بە 964ـی وت، ”سەرەڕای ئەوەی من 20 ساڵە لێرە کاردەکەم، ئێستا کارەکانمان بەراورد بە رابردوو کەمبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی کارەبای 24 کاتژمێری، چونکە ئیتر مۆلیدەکان کەمتر پێویستیان بە گازە و کاری ئێمەش بەزۆری لەگەڵ ئەوانە.

وتیشی،  مادام ئەمە بۆ بەرژەوەندی گشتییە، ئێمە دڵخۆشین و گرنگ ئەوەیە خەڵک مورتاح بێت.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر