ئێران بەنیازە هاوكارییەكانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی رابگرێت
پەرلەمانی ئێران بڕیاری دا
ئێران: چیدیکە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ناکەین
964+
ژووری هەواڵ
رۆژێک دوای ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پەسند کرد و رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی بەخێراییەکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.6.2025، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان گەرەنتی نەکرێت، ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رادەگرێت.
قالیباف وتیشی، “بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران بە خێراییەکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت.”
پێشتریش، رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، بە هیچ جۆرێک ناوەستن لە پیشەسازی ئەتۆم لە وڵاتەکەیان و بە وتەی خۆیان ئەو پیشەسازییە ریشەیەکی قوڵی هەیە.
دوای 12 رۆژ لە هێرشی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، شەوی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو بۆ ئاگربەست.