دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی - وێنە: 964
ئاگربەست کاریگەری هەبوو
دۆلار دابەزی بۆ 141 هەزار دینار
964+
توانا نەقی
راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران نرخی دۆلاری بەرامبەر بە دینار لە بازارەکانی دراوی هەرێم دابەزاند و هاتە 141 هەزار دینار.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، هەر ئاگربەست راگەیەندرا یەکسەر بەهای دینار بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 141 هەزار دینار ئەوە لە کاتێکدایە کە پێرێ بە زیاتر لە 143 هەزار دینار بووە.
وتیشی، بازاڕ بە شێوەیەکی گشتی وەستاوە کڕین و فرۆشت نەماوە لەبەر ئەوەی موچە نەدراوە خەڵک لە بازاڕ شت ناکڕێت و دوکاندارەکانیش پارەکانیان ناهێنن بیکەن بە دۆلار یان بە پێچەوانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دۆخی ناوچەکە ئارام بێت و شەڕو شۆڕ نەبێت لە ماوەی یەک هەفتەی دیکەدا زیاتر بەهای دۆلار دادەبەزێت و رەنگە بێتە خوار 140 هەزار.
بەهای دۆلار بەرامبەر بە بەشێک لە دراوەکان:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 141 هەزار دیناری عێراقی
100 دۆلار بەرامبەرە بە 7 ملیۆن و 200 هەزار تمەنی ئێرانی
100 دۆلار بەرامبەرە بە نزیکەی 4 هەزار لیرەی تورکی