بێ تەق و تۆق بوو 

یەکەم شەوی پاش ئاگربەست چۆن تێپەڕی؟

964+

توانا نەقی

ئەمشەو و تاوەکو ئێستاش یەکەم شەوی بێ شەڕو تەق و تۆق بوو، ترەمپ قسەی خۆی بردە سەر و نەیهێشت شەڕەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوام بێت.

شەڕە 12 رۆژەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی هاتووە و ئاگربەست راگەیندراوە، بەڵام هێشتا ناوبەناو بەرپرسانی هەردوو وڵات هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر لایەکیان ئاگربەست پێشێل بکات ئەوە دەست پێدەکەنەوە.

لە کاتژمێر 12ی شەو تائێستا بارودۆخی جیهان و ناوچەکە بەم شێوەیە بوو:

– ئاگر بەست چووە بواری جێبەجێکردنەوە هەردوولا رازی بوون بە وەستانی شەڕ.
– هەرچەندە میدیای ئێران و ئیسرائیل باسی ئەوەیان دەکرد درۆن چووتە ئاسمانەکەیان، بەڵام هیچی جدی نەبوو.
– کەناڵی CNN وتبووی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کەم زیانی پێ گەیشتووە، کۆشکی سپی وتی راست ناکەن وێرانمان کردووە.
– لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نوێنەری ئێران و ئیسرائیل قسەیان هەبوو، نوێنەرەکەی ئێران وتی هیچ هەوڵمان نییە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم، نوێنەرەکەی ئیسرائیلیش پێی وت هەقە خەڵاتی نۆبڵ بۆ فێڵ و هەڵخەڵەتاندن ببەنەوە.
– ترەمپ چووە لاهای بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناتۆ.
– ترەمپ و ئەردۆگان یەکیان بینی، ئەردۆگان دەستخۆشی لێکرد بۆ وەستانی شەڕ.
– ترەمپ لە ترو سۆشیال: هەواڵەکانی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز ساختەن و هەوڵدەدەن سوکایەتی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین هێرشە سەربازییە مێژووییەکانی بکەن، شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوچوون بە تەواوی.
– واشنتن بە نیازە ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی خۆی لە قودس بکاتەوە دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
– عەرەقچی: ئێمە بەرخۆدانێکی ئەوپەڕی بەهێزمان نیشان دا، بە پێچەوانەی ئەوەی ئیسرائیل خەیاڵی دەکرد، کە گورزە یەکلاکەرەوەکانی لە رۆژانی یەکەمدا ئێران ناچار بکات خۆی ڕادەست بکات.
– میدیای ئێران: ئێران سێ کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارەدا
– میدیای ئێران: راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە تاران 700  کەسی دەستبەسەر کردووە کە هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە لە کاتی شەڕی 12 رۆژەی نێوان دوو وڵاتدا.
هەواڵی خێرا سات بە سات لە تێلیگرامی 964 بڵاودەکرێتەوە

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند