لە رانیە
هەندێک یوتێرن “گەڕانەوە” بوون بە بەڵا و دادەخرێن
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
“گەڕانەوە” یوتێرنەکانی سەر رێگای رانیە قەڵادزێ بوونەتە هۆکاری دەیان رووداوی هاتوچۆ لە دەڤەری راپەڕین، بەشێک لە دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین داوا دەکەن یوتێرنەکان کەم بکرێنەوە و پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕینیش داخستنی یوتێرنەکانی خستووەتە پلان.
ئەم داواکارییە کاتێک بەبڵاوتربوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە یەکێک لە یوتێرنەکان هەفتەی رابردوو چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28.6.2026، عەلی عەبدوڵا وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین بە 964 ی راگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە کۆبووینەتەوە و بڕیارمانداوە ئەو یوتێرنە ناپێویستیانەی هەن و بە نایاسایی دروستکراون دایان بخەین.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین دەڵێ، چەندجارێک یوتێرنەکانمان داخستوون، بەڵام هەندێک خەڵک کردووینەتەوە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، بەڵام ئەمجارت هەر کەسێک ئەو کارە بکات، رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا