لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه
هۆكارى نادیار 500 دۆنم پووش و پاوانى له شارباژێر سوتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى سوتانى 500 دۆنم پوش و پاوان له سنوورى قه‌زاى شارباژێر كردووه، چونكه ده‌ڵێن هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نادیاره.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا 500 دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سروشتی سووتان.
ئاگره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان لە سنووری هەریەك لە گوندەكانی گردەزبێر و دێگەڵ لە سنووری شارباژێر كەوتبووەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.