لە سلێمانی
دەست بەسەر کۆگایەکی دەرمانی قاچاخدا گیرا
964+
محەمەد فاتیح
وەزارەتی تەندروستیی كوردستان رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر كۆگایەكی دەرمانی قاچاخ لە سلێمانی و لیژنەكانیان خەریكی پشكنین و گەڕانن.
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە 24.6.2025 بڵاویكردەوە، “لیژنەی چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و هەماهەنگی لقی سلێمانیی سەندیکای دەرمانسازان، هەروەها بە هاوکاری ئاسایشی شارەکە پشکنینیان بۆ چەند دەرمانخانەیەک ئەنجام دا”.
هەروەها دەڵێن، “لە ئەنجامی پشکنینەکان کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاخ لە ناو دەرمانخانەیەک دەستیبەسەردا گیرا و بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا کرا”.