دیمەنێك لە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق
لە ئۆپیک پڵەس
عێراق داوای زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کردووە
ئەحمەد مستەفا
بڕیارە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس رۆژی 29ی ئەم مانگە پشکی نوێی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەندامان بۆ ساڵی 2027 رابگەیەنێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە، ئاستی بەرهەمهێنان بۆ عێراق زیاد بکرێ.
بەپێی زانیاریی پێگە عێراقییەکان و شارەزایانی بواری نەوت ئەمە داواکاری عێراق، بەڵام رادەکەی بەەدڵ نییەە و ئاستی بنەڕەتیی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چوار ملیۆن و 651 هەزار بەرمیلەوە بەرز دەبێتەوە بۆ چوار ملیۆن و 920 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەکرێتەوە.
بەپێی ئەم بڕیارە، پشکی بنەڕەتیی عێراق 269 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات و پشکی راستەقینەی بەرهەمهێنانیش دەگاتە نزیکەی چوار ملیۆن و 680 هەزار بەرمیل.
بەغدا بەو بڕە رازی نییە و داوای بەرزکردنەوەی پشکی بنەڕەتی بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دەکات، ئەمەش ناکۆکی لەنێوان عێراق و ئۆپێک پڵەس دروستکردووە و پرسیاری لەبارەی چارەنووسی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانییەکەوە هێناوەتە ئاراوە.