کفری

ماتۆڕسوارێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

میلاد جەلال

بە رووداوی هاتوچۆ لە نێوان کفری بۆ کارێز ماتۆڕسوارێک کە لەگەڵ بارهەڵرێک پێکیانداداوە گیانی لەدەستداوە.

ئاراس کەریم بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کفری بە 964ـی وت، لەسەر رێگای کفری – کارێز رووداوێکی ھاتووچۆ رویداوە و بەھۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

“رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و ماتۆڕسکیلێک بووە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە”، ئاراس کەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوی قەزای کفرییە و تەمەنی نزیکەی 17 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی