"هەموومان تووشی زەرەر دەبین"

جوتیارانی مەخمور گردبوونەوە و دەڵێن گەنمی کەممان لێ وەردەگیرێت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

جوتیارانی مەخمور لەبەردەم سایلۆی قەزاکە گردبوونەوە و دەڵێن، گەنمی کەممان لێ وەردەگیرێت، کشتوکاڵی مەخموریش دەڵێت، بڕیار، بڕیاری پارێزگاری نەینەوایە و هەڵناوەشێتەوە.

كەمال زرار یەکێک لە جوتیارانی مەخمور بە 964ـی وت، “لە 80 تۆن گەنم تەنیا 14 تۆنم لێ وەرگیراوە و ئەوەی دیکەی دەبێ بە زەرەر بیفرۆشمەوە”.

بەقسەی محەمەد فارسیـش، هەر جوتیارێک 30 بۆ 40 هەزار دۆلار قەرزارە و بەو شێوەیە هەموویان زەرەرمەند دەبن.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە مەروان حسێن بەڕێوبەری كشتوكاڵی مەخمور، ئەو وتی، “وەرگرتنی بڕی گەنم لەلایەن پارێزگاری نەینەوا دیاری كراوە و تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی نییە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری