دۆناڵد ترەمپ؛ ئەو پیاوەی کەس لە جوڵەکانی تێناگات

هەر خۆى ئاگرەکەى خۆشکرد و هەر خۆى ئاوێکى پێداکرد

964+

وریا فەتاح

خۆی وەک فریادڕەسی ئاشتی و دانوستانکارێکی بێهاوتا نیشان دەدات، شانازی بەوەوە دەکات کە شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە وەک ئەوەی تاکە سەرکردە بێت کە دەتوانێت گرێکوێرە سیاسییەکان بکاتەوە. بەڵام لە کردەوەدا، وێنەکە بەو شێوەیە نییە، هەرچەندە پێى دەکرێت و قسە قسەى خۆیەتى.

کاتێک بە فڕۆکەی ستراتیژیی B2 گڕی شەڕەکە خۆشتر دەکات و گورزێکی کوشندە دەوەشێنێت، هەمووان پێیان وایە رێگای دیپلۆماسی بە تەواوی داخراوە. کەچی، دواتر، بە هەمان ئەو دەمەی فەرمانی هێرشەکەی دەرکردبوو، دەردەکەوێتەوە و رایدەگەیەنێت: “ئێستا کاتی دانوستان و ئاگربەستە.”

ئەمە دۆناڵد ترەمپە، ئەو سەرکردەیەی کەس لە جوڵە و ستراتیژە هەڵەشەکانی تێناگات. ئایا ئەمە تاکتیکێکی نوێی سیاسییە؟ یاخود تەنیا ڕەنگدانەوەی کەسایەتییەکى هەڵەشە.

شەوى رابردوو وەک باس دەکرێت بێ ئاگادارى ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستى راگەیاند، تەنانەت دەوترێت سەرکردەکانى ئەمریکاش ئاگادار نەبوون، بەڵام پۆستێکى لە پلاتفۆڕمى تروس بەس بوو بۆ ئەوەى دەنگى موشەک و تەقینەوە لە تاران و تەلئەبیب رابگەیەنێت.

بە نێوەندگیریی ئەمریکا؛ ئیسرائیل بە ئاگربەست لەگەڵ ئێ...

بە نێوەندگیریی ئەمریکا؛ ئیسرائیل بە ئاگربەست لەگەڵ ئێران رازی بوو