دهۆک
گەلی کورتکێ پڕ بووە لە گەشتیار
964+
سیداد حەبیب – دهۆک
هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە پارێزگای دهۆکیش خۆشیی کەشوهەوا وای کردووە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر روو لە سەیرانگەکان بکەن.
حاجییە عەیدێ حەسەن گەشتیارێکە کە لەگەڵ خێزانەکەی هاتووەتە “گەلی کورتکێ” و بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ سەقا زۆر گونجاوە و گەشتکردنیش لەگەڵ خێزان تاموچێژێکی تایبەتی هەیە.
ئەو خێزانە خواردنەکانی تشریب و یاپراغیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو و ئەم سەیرانەیان یەکەم سەیرانی ئەم بەهارەیان بوو وەک خۆیان دەڵێن، بەهۆی باران و نالەباری کەشوهەواوە نەورۆزیش نەهاتوونەتە دەرەوە و سەیرانیان نەکردووە.
پیداچوونەوە: ژێوار خدر