لە 10 ساڵدا بۆ ئەوروپا رۆیشتوون

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: 148 هەزار هاونیشتمانی کۆچیان کردووە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 148 هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە و زۆرینەیان چوونەتە بەریتانیا، ئەمە بە گوێرەی ئامارێکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.6.2025، لە یادی 74 ساڵەی رۆژی جیهانی پەنابەران، لە 10 ساڵدا زیاتر لە 148 هەزار هاونیشتمانی کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە و 414 کەسیان بونەتە قوربانی.

“ژمارەیەک کۆچبەریش تا ئێستا بێسەروشوێنن و لە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە گەڕان بەدوای چارەنووسیان دا بەردەوامە”، بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان وای وت.

هەر لەو ماوەیەدا، لە ئیدارەی راپەڕین 33 هەزار و 800 هاونیشتمانی کۆچیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کردووە، لەو ژمارەیەش 112 کەسیان بوونەتە قوربانی.

ژمارەی پەنابەران لە جاران زیاترن به‌ڵام هاتنیان لە کە...

ژمارەی پەنابەران لە جاران زیاترن به‌ڵام هاتنیان لە کەمبوونەوەدایە