لە کرماشان سێ کەس بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کران
"یەکێکیان رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەوروپای هەیە"
لە کرماشان سێ کەس بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
لە کرماشان سێ کەس بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کران و یەکێکیان رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەوروپای هەیە.
میدیای ئێران لەزاری ئەسغەر جەهانگیر وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، لەبەردەوامی هەوڵی دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی هاوکاری ئیسرائیل دەکەن، لە کرماشان سێ کەس بەتۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کراون کە یەکێکیان رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەوروپای هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگایەکی دیکە پێنج کەس دۆزراونەتەوە کە ویستیویانە کردەوەی “تیرۆریستی” لەناو تاران ئەنجام بدەن، چوار کەسیان دەستگیر کراون و یەکێکیان پێش دەستگیرکردنی خۆی کوشتووە.
لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە رێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵیان لەناوخۆی وڵاتەکە گرتووەتەبەر و رۆژانە چەند کەسێک بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکەن.