"پێنج مانگى تریش وەرى نەگرم کێشەم نییە"

چۆن ژیانتان بەبێ موچە رێکدەخەن؟

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

بێموچەیى بە تەواوى رووخسارى بازاڕى لاواز کردووە، موچەخۆرانیش وردە وردە ئەو پارەیەى پاشەکەوتیان کردووە نامێنێت، بەڵام موچەخۆران بۆچوونى جیاوازیان هەیە لەبارەى وەرنەگرتنى موچە.

پەیامنێرى 964 لەناو بازاڕى شارى هەولێر، ژمارەیەک موچەخۆرى دواند و لێى پرسین چۆن بەبێ موچەیى ژیانى خۆتان رێکدەخەن لە کاتێکدا 50 رۆژە موچە نەدراوە؟.

یەکێک لە موچەخۆران دەڵێت، “نەک 50 شەو تەنانەت ئەگەر 5 مانگى دیکەش وەرى نەگرم ئاساییە”، بۆچوونى موچەخۆرێکى دیکە جیاوازە و وتى،”موچە حەقە، دەبێت حکومەت پلانى جێگرەوەى هەبێت و بەهەر شێوازێک بیت بیدات”.

هاوڵاتییەکى تریش کە ساڵانێک خزمەتى هەیە بەم شێوەیە وەڵامى پرسیارەکەى دایەوە،”خەریکە وردە وردە ئەوەى پاشەکەوتمان کردووە دەیخۆین، بەبێ موچە ژیان کولەمەرگییە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح