لە ئیندۆنیزیا

بەهۆی هەڕەشەی بۆمبەوە؛ فڕۆکەیەکی حاجیان بە ناچارى نیشتەوە

964+

وریا فەتاخ

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی سعودیە کە حاجییانی لە جەدە دەگواستەوە بۆ دوورگەی جاوە لە ئیندۆنیزیا، بەهۆی هەڕەشەی هەبوونی بۆمبەوە ئاراستەکەی گۆڕدرا و بەپەلە نیشتەوە.

بەپێى راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و پۆلیسی ئیندۆنیزیا، فڕۆکەکە بە ژمارە گەشتی SV5688، ئەمڕۆ شەممە لە شاری جەدە بەڕێکەوتبوو بەرەو مەسقەت، پاشان بەرەو ئیندۆنیزیا، کە بڕیار بوو لە فڕۆکەخانەی سورابایا لە دوورگەی جاوە بنیشێتەوە.

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیندۆنیزیا رایگەیاند کە چاودێرانی هاتوچۆی ئاسمانی لە جاکارتا پەیوەندییەکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە هەڕەشەی هەبوونی بۆمب لەناو فڕۆکەکەدا. ئەمەش وای کرد کە ئاراستەی فڕۆکەکە بگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کواڵانامو لە شاری میدان لە دوورگەی سومەترە.

سەرۆکی دەستەی فڕۆکەخانەکانی سومەترە، ئەسری سانتۆسا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە تیمەکان نێردراون بۆ پشکنینی فڕۆکەکە دوای نیشتنەوەی، هاوکات فڕۆکەخانەکە لە کارەکانی بەردەوام بووە.

لاى خۆیەوە وتەبێژی پۆلیسی باکووری سومەترە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە کە سەرجەم 376 سەرنشینەکە کە حاجییانی دوورگەی جاوە بوون، لەگەڵ 13 ئەندامی تیمی فڕۆکەکە، سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.

ئاشکراشى کردووە، ئەمە دووەم حاڵەتى لەم جۆرەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا تۆمار بکرێت.

سەرنشینێکى کچ لەناو فڕۆکەیەکى عێراقى گیانى لەدەست دا

سەرنشینێکى کچ لەناو فڕۆکەیەکى عێراقى گیانى لەدەست دا