فڕۆکەی بی2 ئەمریکی _ وێنە: ئاژانسەکان
ئیسرائیل ئومێدى پێن
شەش فڕۆکەی بی2 لە ئەمریکاوە بەڕێکەوتن
964+
ئەحمەد مستەفا
تەلەفزیۆنی فۆکس نیوزی ئەمریکی دەڵێت، 6 فڕۆکەی (B-2)ـى ئەمریکى لە ئەمریکاوە هەڵفڕیوون، ئەمە ئەو فڕۆکانەی کە ئومێدی لەناوبردنی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی لەسەر هەڵچنراوە لەلایەن ئیسرائیلەوە.
تەلەفزیۆنەکە دەڵێت، فڕۆکەکانی بی دووی ئەمریکا دەچن بەرەو دوورگەی گوام.
پێگەیەکی سەربازیی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەکانی بی دووی ئەمریکا بە دوو کاروان بەڕێکەوتوون، وە فڕۆکەی جەنگی هاوەڵیی فڕۆکەکانی بی دووی ئەمریکا دەکەن.
تائێستا روون نییە ئامانجەکەیان چییە، بەڵام فڕۆکەی بی دوو هەڵگری ئەو بۆمبانەیە توانای خاپوورکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان هەیە.
B2
فڕۆکەی B-2 Spirit، کە بە “شبح” ناسراوە، یەکێکە لە سەرکەوتووترین بەرهەمەکانی تەکنەلۆژیای سەربازی ئەمریکا لە بواری فڕۆکەوانی ستراتیژی. ئەم فڕۆکەیە بەشێکە لە پێشکەوتنەکانی سەدەی بیستەم لە بواری فڕینی ستراتیژی و تەکنەلۆژیای شاراوە (stealth technology).
فڕۆکەی B-2 Spirit توانای هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەکی ناوەکی و نا-ناوەکی هەیە، لە سەرەتادا پلان وابوو 132 فڕۆکەی B-2 بەرهەم بهێنرێت، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد، ژمارەی بەرهەمهێنراو کەم کرایەوە بۆ 20 فڕۆکە.