ئاسایش رەتی کردەوە

ئاگرەکەی باکووری سلێمانی درۆن نەبوو

ئەحمەد مستەفا

ئەم دوای نیوەڕۆی هەینییە لە گوندی سورگا لە باکووری سلێمانی ئاگرێک بینرا، سەرەتا قسەوباس هەبوو، وە وا بڵاوکرایەوە کە درۆن کەوتووەتە خوارەوە.

دوکەڵەکەی بەرزبوو، دیارە رووبەرێکیش لە پووش و پاوانی ناوچەکە سووتاوە.

لەبارەی ئەو ئاگرەوە، عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ئاگرکەوتنەوەیەک بووە بەهۆکاری سووتانی پوش و پاوانی ناوچەکە.

گەرچی وا باسدەکرا، کەوتنە خواروەی درۆن لە ناوچەکە بووە بە هۆکاری هەڵگیرسانی ئاگرەکە.

ئەو قسەوباسانە لە کاتێکدایە، لە ماوەی هەشت رۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، 10 درۆن لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە.