درۆنباران كران

تەقینەوەی گەورە لە باكووری ئیسرائیل روویدا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ حەوتەمین رۆژی لەسەریەک بەردەوامە، ئەم ئێوارەیەش دەنگی تەقینەوەی گەورە لە باکووری ئیسرائیل بیسترا.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند، بەرپەرچی هێرشی لانیکەم 480 درۆنی ئێرانییان داوەتەوە.

بەڵام بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێران هێرشی كردووەتە سەر باكووری ئیسرائیل بە مووشەك و درۆن.

لە بارەی هێرشەكانی ئێرانەوە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەفیخای ئەدرەعی رایگەیاند، بەرپەرچی لانیكەم 480 درۆنی ئێرانییان داوەتەوە، ئاشكراشی كرد، “ئێمە سەکۆكانی مووشەکە زەمین – زەمینەكانی ئێران دەكەینە ئامانج”.

وتیشی،”ئێمە ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن، سیستمی بەرگریشمان لە زەوی و ئاسمان و دەریا ناوەستن “.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، بەرگرییەكانی ئێران لە باكووری تاران رووبەڕووی هێرشی “دوژمنەكان” بوونەتەوە، بەڵام وردەكاری باس نەكردووە.

ئەوەشی باس كردووە، كە ئیسرائیل ژمارەیەك هێرشی كردووەتە سەر چەند ناوچەیەكی جیاجیای ئێران، لەوانە بنكەی سەربازی و سەكۆی مووشەك و هەروەها دامەزراوە ئەتۆمییەكان.

لە 13ی ئەم مانگەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە و حەوت رۆژە بەردەوامە.

"نیشانەی روون هەیە ئەمریكا پلانی لەناكاوی بۆ شەڕی ئیسرائیل و ئێران هەیە"