"لە میکانیکی هێلیکۆپتەر کاری کردووە"
پنتاگۆن لێكۆڵینه‌وه له مردنى سه‌ربازێكی له هه‌ولێر ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانیان له هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه، هه‌رچه‌نده ده‌ڵێت به‌هۆى شه‌ڕه‌وه گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت زیاتر له هۆكاره‌كه‌ى بكۆڵێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا پنتاگۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ساول فابیان گۆنزالێز ته‌مه‌ن 26 ساڵ له كاتی خزمه‌تكردنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌شڵێت “رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی شه‌ڕه‌وه نه‌بوه، به‌ڵام په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنی بارودۆخی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی”.
گۆنزالێس لە شوباتی 2018 پەیوەندی بە سوپاوە کردووە، كارى میکانیکی هێلیکۆپتەری ئەپاچی لە لیوای 101ی فڕۆکەوانی شەڕکەر، له فرقەی 101ی ئاسمانی ده‌كرد، عەقید تایلەر پارتریج، فەرماندەی لیوای 101ی فڕۆکەوانیش لە بەیاننامەیەکدا به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له هۆكارى مردنه‌كه‌ى بكات، رایگەیاندووە، لیوای 101ی فڕۆکەوانی شەڕکەر ماتەمینی لەدەستدانی گۆنزالێس دەگێڕێت و “گەشتەکەی لەگەڵ ئێمه گەشتێکی پابەندبوون و ئیرادە و شەرەف بوو، خزمەتەکەی بۆ هەمیشە لە یادەوەرییەکانماندا چەسپاوە، وه‌كو میراتی رۆحیش لە دڵی هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا خزمەتیان کردووە دەژیت.