"لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێت"

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاكان و سۆشیال میدیا: ترس و دڵەڕاوكێ بڵاومەكەنەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی وەرزش و لاوانی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا لە میدیاكان و دەزگا رۆژنامەوانییەكان دەكات رەچاوی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و باری دەروونیی خەڵك بكرێت، هیچ جۆرە هەواڵێكی بێ سەرچاوە و نادروست بڵاونەكەنەوە، هەروەها هۆشداریش دەدات لەوەی هەر میدیایەك هەواڵی ترس و تۆقاندن بڵاوبكاتەوە رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكەنەوە.

راگەیاندراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 18.6.2025 بڵاوكراوەتەوە، كە بەم جۆرەیە:

بۆ/ سەرجەم کەناڵەکانی میدیا وهاووڵاتیانی ئازیز

ئەمڕۆ ناوچەکە بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ڕاگەیاندن ئامرازێکی کاریگەرە و میدیای کوردی دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ لەپاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێگەی بێلایەنانەی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوەکانی ناوچەکەدا بگێڕێت.

لەم سۆنگەیەوە ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیج و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکەینەوە کە پێویستە ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەروونی خەڵک بکرێت و هیچ جۆرە هەواڵێکی بێ سەرچاوە و نادروست دەربارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی بڵاو نەکرێتەوە کەلایەنگیری تێدابێت. هەروەها هەموو جۆرە هەواڵێک لە بارەی ئەمنیەتی کوردستان و زانیاری دەربارەی ڕووداوەکان تەنیا لەسەرچاوەی فەرمی وەردەگیرێت.

داواکارین هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداو و پێشهاتانە بکەن.

هەر لایەن و دامەزراوەیەکی میدیایی و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا هەواڵی بێ بنەما بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ترس وتۆقاندن بڵاوبکاتەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاكان و سۆشیال میدیا: ترس و دڵەڕاوكێ بڵاومەكەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ پاڵپشتی لە ژنان، میدیاكان پابەند?...

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ پاڵپشتی لە ژنان، میدیاكان پابەندی چەند راسپاردەیەك دەكات