هێرشى ئیسرائیل بۆسەر تاران
ناوەندێکی سەنتەرفیوج کراوەتە ئامانج
ئیسرائیل شەوی رابردوو بە 50 فڕۆکە هێرشیکردووە
964+
ژووری هەواڵ
سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر ئێرانیان بە زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی ئەنجامداوە و پێگە سەربازییەکان و شوێنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و مووشەکیان کردووەتە ئەمانج.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە شەشەمین رۆژى رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ ئێران، ناوەندێکی سەنتەرفیوجیان لە تاران کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئێران ئەو سەنتەر فیوجەی بۆ فراوانکردنی مەودا و خێرایی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئامانجی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بەکاریهێناوە.
هاوکات، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەند شوێنێکی بەرهەمهێنانی چەکیان کردووەتە ئامانج، کە بەکارهێنراون بۆ بەرهەمهێنانی کەرەستەی خاو و پێکهاتەکانی کۆکردنەوەی موشەکی بالیستیکی و بەرەوپێشبردنی چەکی ئەتۆمی.