باسى موچە ناکات

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە یەکێکیان گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.6.2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، حکومەت کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سێ بابەت دەکات.

جگە لە “بارودۆخی ناوچەکە”، حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکات لەبارەی “دامەزراندنی پزیشکان و وەڵامی حکومەتی فیدراڵ بۆ داواکاری حکومەتی هەرێم لەم بارەیەوە”.

بە وتەی پێشەوا هەورامانی، درێژکردنەوەی لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتوچۆ، یەکێکی دیکەیە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ.