دیمەنی بەنداوی دەربەندیخان _ وێنە: KRG
20ـی ئەم مانگە قەدەغە هەڵدەگیرێت
دەربەندیخان بۆ نەمانی قەدەغەی راوەماسی رێوشوێنی دیکەی گرتەبەر
964+
توانا نەقی
لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای دەربەندیخان بۆ نەمانی قەدەغەی راوەماسی رێوشوێنی دیکەیا گرتەبەر و چەند جۆرێکی راوکردن هەر بە قەدەغە کراوی دەمێنێتەوە.
بڕیارەکان لەلایەن قایمقام و کشتوکاڵ و ڤێرتێرنەرت و پۆلیسی دارستانەوە دەرکراوە.
بە پێی کاتی وەرزی قەدەغە کردنی راوەماسی کە وەزارەتی کشتوکاڵ دیاری کردووە رۆژی 20.6.2025 کۆتایی دێت و راوەماسی ئاسایی دەبێتەوە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، 20ـێ ئەم مانگە قەدەغە نامێنێت بۆیە لە خەمی سامانی ماسی کۆمەلێک بڕیاریان دەرکردووە.
وتیشی، بەنداوی دێوانە بچووکە و تازەشە بۆیە ئەگەر بە تۆڕ راوی تیادا بکرێت بەشی یەک هەفتە دەکات و ماسی تایادا نامێنێت بۆیە بڕیاریان داوە تەنیا بە قولاپ راوبکرێت و دیمەنەکەشی جوان دەبێت وەک شوێنێکی گەشتیاری.
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڕیارەکانی دوای ئاسایی کردنەوەی راوە ماسیی بڵاوکردووەتەوە و پێکهاتوون لە:
– لە بەنداوی دێوانە جگە لە راوکردن بە قولاپ هەموو جۆرەکانی تری راوکردن قەدەغەیە.
– لە هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دێوانە راوکردن بە کارەبا، TNT، تۆڕی ورد و دەرمان قەدەغەیە.
– دانانی لەوحەیەک و رێنمایی پێدان سەبارەت بە قەدەغەکردنی راوەماسی جگە لەقولاپ لەسەر رێگای سەرەکی بەنداوی دێوانە.