جیاكارینەكردنی رەگەزی

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ پاڵپشتی لە ژنان، میدیاكان پابەندی چەند راسپاردەیەك دەكات

محەمەد فاتیح

بۆ زیاتر گرنگیدان بە ژنان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ توانا و بەهرەكانیان لە دامودەزگاكاندا، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان چەند راسپاردەیەكی ئاڕاستەی میدیاكان كردووە بۆ جێبەجێكردنیان.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لەسەر راسپاردەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێویستە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان پابەندی ئەو راسپاردانەبن، كە لەلایەن (سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ) بە هاوبەشی (رێكخراوی جاسانە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا) گەڵاڵەكراوە و خراوەتەڕوو و ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كراوە، كە تایبەتە بە بەهێزكردنی تواناكانی ژنانی رۆژنامەنوس و برەدوان بە یەكسانی و هاوبەشیپێكردنی ژنان لە جومگەكانی بەڕێوەبردن لەپێناو رەخساندنی ژینگەیەكی تەندروست لە میدیادا.

دەقی راسپاردە و پێشنیازەکان: