هەولێر و نەورۆز
یارییەکە 20 چرکەی مابوو کارەبا کوژایەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە ناو یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی نەورۆز بووە و یارییەکە 20 چرکەی مابوو، بەڵام کارەبای یاریگا کوژایەوە و تا ئێستاش چارەنوسی یارییەکە نادیارە.
تا خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە، یانەی نەورۆز بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە پێش یانەی هەولێرەوە بووە، بەڵام بەهۆی ئەو کارەبا بڕینەوە نازانرێت یارییەکە تەواو دەکرێت یارییەکە یان دوادەخرێت بۆ کاتێکی دیکە.
سەرباری ئەوەی کە ئەم وەرزە بۆ یانەی هەولێر لەرووی ئاست و هەروەها کێشە کارگێڕییەکان وەرزێکی سەخت بوو بەڵام ئەمەشی هاتە سەر و کارەبای ناو یاریگە کوژایەوە.
زانیاری نوێ لەسەر ئەم هەواڵە:
دوای زیاتر لە نیو کاتژمێر یاریەکەی نێوان نەورۆز و هەولێر دەستیپێکردەوە کە بەهۆی کارەبا بڕین وەستابوو، ئەو 20 چرکەی مابوو تەواو کرا.
ئەنجامی یاریەکەش بەبردنەوەی یانەی نەورۆز بە گۆڵێکی بێ وەلام کۆتایی پێهات و هەولێر لە ناو یاریگای خۆی دووچاری شکست بوو.