شەش کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی هەیە

مۆلیدەکانی کەرکوک گازیان دەستناکەوێت و هاواریان لێ هەستاوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

خاوەن مۆلیدەیەک لە کەرکوک بێزاربووە ئەوەندە ئیشی بە مۆلیدەکەی کردووە و دەڵێت، رۆژی زیاتر لە 18 کاتژمێر مۆلیدە ئیش پێدەکەین و گازیشمان دەستناکەوێت.

ئەدهەم ئەحمەد خاوەنی مۆلیدەیە و بە 964ـی وت، کارەبا ئەوەمەدە خراپە تەنیا شەش کاتژمێر کارەبای نیشطیمانی هەیە و ئەوەی دیکە دەبێت مۆلیدە ئیش پێبکەن.

دەشڵێت، گاز نییە و تەنانەت بە پارەش دەستیان ناکەوێت، کەس نییە ئەم وەزعە چاک بکات و ئاوڕێکیان لێ بداتەوە.