دۆخی پێنجوێن ئارامە و ناوە ناوە دەنگی فڕۆکەدێ
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا دەنگۆی دەنگی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بڵاوکرایەوە، پەیامنێری 964 رایگەیاند، دۆخەکە ئارامە بەڵام بەروونی لە ئاسمانی قەزای پێنجوێن گوێبیستی دەنگی فڕۆکە بووین و دواتر نەماوە، ناوە ناوە دێتەوە.
باسی لەوەشکرد، هاتوچۆی مەرزەکانی پێنجوێن ئاساییە و تەنها مەرزی سەیرانبەن بەهۆی ئەوەی هەینی بووە داخراوە، هەموو ئەو قسانەی باسدەکرێت دوورن لە راستییەوە و پێنجوێن ئارامە.