ئەمە ئەو کۆدەکەیە

مۆساد شەڕەکەی لە ئێران بردەوە نەک هێزی ئاسمانی ئیسرائیل

964+

ژوورى هەواڵ

شەوی رابردوو هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، بنکە ئەتۆمییەکان، سەربازگەکان، فڕۆکەخانەو زاناکانی ئەتۆم و بەرپرسانی باڵای سەربازی کردە ئامانج، رەنگە ئەمە بەهێزترین گورزی ئیسرائیل بێت لەماوەی زیاتر لە چوار دەیەی ململانێی هەردوو وڵات.

هەمووان باسی تواناو قودرەتی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەکەن، بەڵام لە راستیدا ئەوەی شەڕەکەی بردەوە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بوو نەک هێزی ئاسمانی.

تازە بە تازە میدیا ئیسرائیلییەکان ئاشکرای دەکەن کە چەند مانگێکە مۆساد لەناو خاکی ئێراندا گەرای ئەم هێرشەی داناوە، بە چەند رێیەکی جیاواز دەیان موشەکی بردووەتە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە، هەر لەوێش لە نزیک بنکە سەربازییەکان سەکۆی هەڵدانی درۆنی داناوەو بەر لەوەی هێرشەکانی دەستپێبکەن بە درۆن و موشەک هێرشکراوەتە سەر هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران و پەکخراون.

زیاتر لە 200 فڕۆکە چوونەتە سەر ئاسمانی ئێران و گورزیان وەشاندووە، رۆکێتەکانیش رێی دووریان بڕیەوەو گەیشتوونەتە ئەو جێیەی دەیانەوێت بێ ئەوەی رێیان لێ بگیرێت.

مۆساد خۆی دانی بەم راستیەدا ناو ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە چەند چەکدارێکی مۆساد لەناو خاکی ئێرانەوە درۆنەکان هەڵدەدەن.

لەوە زیاتر هەندێ سەرچاوەی ئیسرائیلی سەردەکێشن بۆ پرۆسەیەکی گەورەتری هەواڵگری کە زۆر بە وردی تەون و داوەکانی چنراون.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیلەوە هەندێ زانیاری سەیری ئاشکرا کردووە.

بە شێوەیەکی گوماناوی بەرپرسانی هێزی ئاسمانی ئێران هەڵخەڵەتێندراون بۆ ئەوەی لەیەک شوێن کۆببنەوەو لەوێ بکرێنە ئامانج، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دەڵێن نەک هەر ئەوە، بگرە بە هۆی دزەپێکردنی زانیاری هەواڵگرییەوە وا کراوە بەرپرسانی سوپای پاسداران لەو شوێنە بمێننەوە کە پێشتر دیاریمان کردووە، هەر رێک لەو شوێنانەش لێماندان.

ئەم ماوەیە زیاتر لە جاران سەیرو سەمەرەیی و وردی پلانەکانی مۆساد دەردەکەون، دوای رووداوی پەیجەرەکانی لوبنان و کوژرانی سەرکردە باڵاکانی ئەم دەورووبەرە دەرکەوت جەنگی موخابەراتی هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوت...

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست دەكات