"پاک بوینەتەوە"
حاجیان گەیشتنەوە؛ نزایان بۆ میللەت کردووە و گلەییان هەیە
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگاى وشکانییەوە گەیشتنەوە سلێمانى، دڵیان خۆشە و بیرى کوردستانیان کردووە، وەم باسیشى دەکەن “هیچ کێشەو گرفتێکیان نییە”.
حاجى ژنێک بە دڵێکى پڕەوە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”لەوێ ئەوەندە چوونەتە ناو کەشێکى روحانى، بیریان لاى کەس نەبووە”.
وەک دەڵێت، حەجکردن دڵخۆشییەوە و پاکبوونەوەى دڵ و دەروونەو گۆڕانکارى گەورەى لەسەر دروستکردوون.
وەک ئەوەى حاجیان باسى دەکەن، توشى هیچ گرفتێک نەبوون و هەموو ئامادەکارییەکان زۆر باشبوون، تەنیا ئەوە نەبێت مامە حاجییەک گلەیى هەیە و دەڵێت، لە بازگەکانى هەرێم وەک پێویست سۆزیان نەبووە بۆ هاتنەوەیان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح