میدیای فەرمیی ئێران:

هیچ ئاسۆیەکی گەش بۆ دانوستانی بەرهەمدار بەدی ناکرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ بەشداریکردن لە خولی داهاتووی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئێران و ئەمریکا.

تەلەڤزیۆنەکە لە زاری ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە رایگەیاندووە، لە هەلومەرجی ئێستادا ئاسۆیەکی روون بۆ دانوستانی بەرهەمدار لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نابینین.

ئەو ئەندامەی تیمی دانوستانکاری ئێران دەڵێت: بەردەوامی گەمارۆی دەریایی، هەڕەشە و داخوازی زیادەڕۆیی لەلایەن ئەمریکاوە تا ئێستا رێگری لە پێشکەوتنێک لە دانوستانەکاندا کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند لە کەنداوی عومان، هێزەکانیان کەشتییەکی زەبەلاحی ئێرانیان راگرتووە و دەستیان بەسەرداگرتووە.

‎

‎"ئەگەر ترەمپ بێت پزیشکیانیش دێت"