بڕیارێ نوێ بۆ گەڕانەوەی حاجیان

سەرجەم حاجیانی عێراق و كوردستان بە رێگەی وشكانی دەگەڕێندرێنەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباڕی ئایینیی كوردستان راگەیاند، ئێستا بڕیاردرا سەرجەم حاجیانی عێراق  (بە رێگەی وشکانی) بگەڕێندرێنەوە شارەکانیان، لەم شەوەوە پرۆسەکە دەستپێدەکات.

نەبەز ئیسماعیل  ئەو زانیارییەی لە گرووپی رۆژنامەنووسانی هەولێر پۆست كردووە.

لای خۆیانەوە دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا رایگەیاند: بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان بڕیاریانداوە هەموو حاجییان بە رێگای وشکانی لە رێی دەروازەی عەرعەرەوە بگەڕێننەوە و بەشی هەموویان پاس دابین کراوە.

لە عێراق زیاتر لە 30 هەزار حاجی و لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە پێنج هەزار حاجی ئەم ساڵ فەریزەی حەجیان جێبەجێكردووە.

بەرەکەتى حەج بۆ کورد لە دایکبوونى حاجى محەمەد بوو

بەرەکەتى حەج بۆ کورد لە دایکبوونى حاجى محەمەد بوو