
باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان - وێنە: وەزارەتی ئەوقاف
وەزارەتى پەروەردە دواى خست
وەزارەتی ئەوقاف: تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا دەکرێن و دواناخرێن
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سەربەوەزارەتەکەیان دەکەن، سەرجەم تاقیکردنەوەکانی گشتی پۆلی (12)خولی یەکەم و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی(9)خولی دووەم و وپۆلەناکۆتاکان خولی دووەم لەسەر خشتەی دیاری کراو بەڕێوە دەچێت و دواناخرێت.
وەک ئەوەى وەزارەتەکە باسى دەکات، هەموو تاقیکردنەوەکان لەکات و بەپێی خشتەی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا بڕیاری دا بە دواخستنی سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەک، کە تاقیکردنەوەی وزاریی پۆلی 12ـى ئامادەییش دەگرێتەوە.
