هیچ گرفتێک نییە
هەولێر ئارامە؛ دەنگۆکان ناراستن
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
هەولێر ئارامە و هاوڵاتیان وەک هەر شەوێکى تر ژیانى ئاسایى خۆیان بەڕێدەکەن، ئەو دەنگۆیانەش لەبارەى هێرشى موشەکییەوە بۆسەر هەولێر بڵاودەکرینەوە ناڕاستن.
ناوبەناو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتیش عێراقییەکان، باس لەوە دەکرێت هێرشى موشەکى کراوەتە سەر هەولێر، بەڵام بەپێى بەدواداچوونەوەکانى پەیامنێرى 964 و لێدوانى بەرپرسان، هیچ شتێک رووینەداوە و هەولێر ئارامە.
هەر بەپێى گەڕان و سوڕانى پەیامنێرى 964، ژیانى ئاسایى لە هەولێر بەردەوامە و هاوڵاتیان وەک هەر شەوێکى تر ژیانى خۆیان دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
