میدیاى ئیسرائیلى
پێنج کەس لە هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆسەر ئیسرائیل بریندار بوون
964+
وریا فەتاح
خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی ئیسرائیل (ماگن داڤید ئادۆم) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی ئێراندا بۆ سەر ئیسرائیل، پێنج کەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوی ماگن داڤید ئادۆم کە میدیاى ئیسرائیلى بڵاوى کردووەتەوە، یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی مامناوەندە و چوارەکەی دیکە سووکە.
ئاشکراشى کردووە، برینداربوونەکان بەهۆی بەرکەوتنی پارچەیەکى مووشەکەکانەوە بووە لە ناوچەی تەلئەبیب.
وەک باسکراوە، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
ماگن داڤید ئادۆم چییە؟
رێکخراوی نیشتمانیی ئیسرائیلە بۆ فریاگوزاریی پزیشکی، کارەسات، ئەمبوڵانس، و بانکی خوێن.ئهم رێكخراوه هاوتای “مانگی سوور” و “خاچی سوور”ـه له وڵاتانی تردا
زیاتر دێت….