نزیکەى 4 دۆلار لە نیو کاتژمێردا
بەم بەرەبەیانە؛ نرخى نەوت فڕى
964+
وریا فەتاح
تەنیا لەماوەى نیو کاتژمێردا، نرخى نەوت لە 69 دۆلارەوە بەرز بووەوە و گەیشت بە سەرووى 73 دۆلار.
کەمێک لەمەوبەر هێرشى موشەکى ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستى پێکرد، بەڵام لەگەڵ بیستنى دەنگى یەکەم موشەک، نرخى نەوت دەستى بە جوڵەکرد و لە 69 دۆلارەوە گەیشت بە سەروو 73 دۆلارە.
لە کاتژمێر 3:50 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 73 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەردەوامیش نرخەکەى روولە بەرزییە.
هەرچى نەوتی خاوی تێكساسە، بۆ 72 دۆلار و 02 سەنت بەرز بووەتەوە.