تاقیکراونەتەوە

زیاتر لە 40 بانگبێژی دەنگخۆش بۆ مزگەوتەکان سلێمانی هەڵبژێردران

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی زیاتر لە 40 کەس خرانە ژێر تاقیکردنەوەی دەنگخۆشی و وەک بانگبێژ هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.6.2025، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ناوی زیاتر لە 40 کەسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو ناوانە لە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی بانگبێژی و دەنگخۆشی دەرچوون.

بەربژێرە سەرکەوتووەکان، “بەشێوەیەکی یەککات و بەدەنگێکی خۆش بۆ هەر پێنج فەرزەکەی نوێژ” بانگ دەدەن.

هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، ئەو 40 کەسە وەک خۆبەخش لە مزگەوتەکان بانگ دەدەن و دانامەزرێن.

وەزارەتی دارایی بڕی 500 ملیاری دیكە بۆ جووتیاران خەرج دە...

وەزارەتی دارایی بڕی 500 ملیاری دیكە بۆ جووتیاران خەرج دەكات