جارێکی تر نەوت گران بووەوە
ئه‌گه‌ری دانوستانیش هه‌یه
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نرخی نەوت بەرزبووەوە لە کاتێکدا بازرگانان خۆیان بۆ ململانێیەکی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەکرد کە دەتوانێت بازاڕەکانی وزە زیاتر ناسەقامگیر بکات.
نرخی نەوتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28.3.2026 بە رێژەی 4.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 112 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی رۆژانی رابردوو نرخی دابه‌زی.
هه‌روه‌ها نرخی نەوتی خاوی تێکساس لە سەرووی 99 دۆلارەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وادەی لێدانی ژێرخانی وزەی ئێرانی بۆ ماوەی 10 رۆژ درێژکردەوە.
هه‌روه‌ها له ئاستی نه‌وتی عێراقیشدا بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بەسرە جۆری قورس بە رێژەی 6% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 105 دۆلار.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دانوستان له نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه نرخی نه‌وتی دانه‌به‌زاند، به‌ڵكو به‌رزی كرده‌وه.