تائێستا تەرمى 204 کەس دۆزراوەتەوە

هەموو سەرنشینانى فڕۆکە هیندییەکە گیانیان لەدەستداوە

964+

وریا فەتاح

هێڵى ئاسمانى هیندستان رایگەیاند، تائێستا تەرمى 204 کەس لە رووداوى کەوتنەخوارەوەى خوارەوەى فڕۆکە هیندییەکە دۆزراونەتەوە ئەوەش لە کۆى 242 سەرنشین و تیمى فڕۆکەوانى، بەڵام پۆلیسى شارەکە پێى وایە کەس دەرنەچووە.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز:

هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە

وەک ئەوەى هێڵەکە باسى کردووە زۆربەى سەرنشینەکان هیندى بوون کە 196 کەس پێکدەهێنن، 53 بەریتانى و 7 هاوڵاتى پرتوگالى و کەنەدییەکیش هەبووە، ئەوە جگە لەوەى 12 کەسیان لە تیمى فڕۆکەوانى بوون.

وەک ئەوەى باسى دەکات، فڕۆکەکە هى کۆمپانیاى ئایر ئیندیا بووە و 242 کەسى تێدابووە و ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارى ئەحمەد ئابادى لە رۆژئاواى هیندستان، کەوتووەتە خوارەوە.

پۆلیسى شارەکە پێى وانییە کەس لە رووداوەکەدا زیندوو بێت، بەڵام تائێستا تەنیا تەرمى 204 کەس دۆزراونەتەوە، هەرچى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزە وا بڵاوى کردووەتەوە کە هیچ سەرنشینێکى فڕۆکەکە زیندوو نەماوەو سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆکەکە لە جۆرى بۆینگ 8-787 بووە و بەرەو لەندەن چووەتە ئاسمان، بەڵام هەر لە هیندستان کەوتووەتە خوارەوە.

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان لە کازاخس...

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان لە کازاخستان ئاشکرابوو