ئاوى رووباریش گیراوه‌ته‌وه
گەڕانی فراوان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئارڤان دەستیپێکرد
964+
هێڤی دێوالى – دهۆك
گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵه حه‌وت ساڵییه‌كه‌ى ناحیه‌ى دیره‌لوك به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ ئاوى رووبار‌ى زێی بچووك گیراوه‌ته‌وه و چه‌ندین تیمیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵى گه‌ڕانن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به گه‌ڕانێكی فراوان كردووه و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌شیان سێ رۆژى دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی “جگه له تیمه‌كانى خۆمان تیمه‌كانى ئاكرێ و زاخۆش له‌م هه‌ڵمه‌ته هاوكارمانن، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵكی خۆبه‌خشیش له‌ناو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ته‌رمى ئه‌م منداڵه ده‌دۆزنه‌وه.
ئێوارەی رۆژى 6.6.2025 و لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بە ناوی ئارڤان سیهاد و دانیشتووی ناحیەی دێرەلوک لە سنوری قەزای ئامێدی، کەوتە ناو رووباری زێی گەورە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن