رەزامەندی بە چەند کەس دراوە؟

نۆ رۆژێکی تر دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی


ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، رۆژی 20.6.2025 دوا وادە دەبێ بۆ وەرگرتنی فۆڕمی زەوی بۆ خانەنشینان و فەرمانبەران و دەبێ فەرمانگەکان تا ئەو وادەیە، هەر کوموکوڕییەک یان پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن تەواو بکەن و بیگەڕێننەوە بۆیان.

هۆشداری لەوە دەدات، دوای ئەو وادەی دیارییان کردووە، هیچ فۆڕمێکی نوێ وەرناگرن.

لە نوسراوێکدا، وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی گشتی وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئەوان کاروباری وەرگرتن و وردبینیان دەستپێ کردووە.

ئەو وەزارەتە ئاشکرای دەکات، چوار سەد و 20 هەزار خانەنشین و فەرمانبەران تائێستا کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، وردبینی بۆ ناوەکانیان کراوە و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەست هێناوە، بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆیان.

نوسراوەکەی وەزارەتی شارەوانی؛