لەبارەی دۆخی عێراق کۆبوونەوەیە

نوێنەری یۆنامی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش: با هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ئەوەی نوێنەرایەتییەکەی تا کۆتایی ئەمساڵ دادەخرێ لە عێراق، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق کۆبوونەوەی خۆی دەستپێکردووە.

لە دانیشتنەكەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، محەمەد حەسان وتارێک دەربارەی دۆخی عێراق پێشکەش دەکات و لە کاتژمێر 5:00ی ئەم ئێوارەیەوە کۆبوونەوەکە گرێ دراوە.

محەمەد حەسان، نوێنەری یونامی لە عێراق لە کۆبوونەوەکە لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمان ئاماژەی بەوەکرد، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی خۆیدا، لەگەڵ ئەوەی عێراق کاردەکات بۆ گەیشتن بە دۆخی ئارامی.

نوێنەری یۆنامی زیاتر قسە لەبارەی عێراقەوە دەکات و دەبارەی کارەکانی دەسەڵاتی دادوەری وتی، ئەوان متمانەی گەورەیان بە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق هەیە.

نوێنەری یۆنامی لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق وتی، دەبێت هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن، چونکەی پەیوەندی ئەوان هاوبەشییە.

پێشتر، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كرد و بۆ به‌رده‌وامی كاره‌كانیان داوایكرد، له‌ 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 كۆتایی به‌كاره‌كانیان بهێنن، بەڵام ئەم وادەیە بۆ کۆتایی ساڵی 2025 درێژکرایەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش مانەوەی یونامی لە عێراق درێژکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش مانەوەی یونامی لە عێراق درێژکردەوە

UNAMI له‌ عێراق زانيارى هه‌ڵه‌ له‌باره‌ى دارستانى هه‌...

UNAMI له‌ عێراق زانيارى هه‌ڵه‌ له‌باره‌ى دارستانى هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌‌