باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین _ وێنە:964
تەندروستی راپەڕین
21 منداڵ لەدایکبوون و 10 کەسیش گیانیان لەدەست دا
964+
ژێوار خدر
تەندروستی راپەڕین ئاماری رۆژانی جەژنی بڵاوکردووەتەوە و هەزار و 275 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 منداڵیش لەدایکبوون.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی راپەڕین لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا هەزار و 257 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، 297 کەس داخڵکراون، 33 نەشتەرگەری ئەنجامدراون، 62 کەسیش بریندار بوون.
جگە لەوەی 21 منداڵ لە دایکبوون و 10 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، دوو حاڵەتی سووتان هەبووە، 93 نەخۆش غەسلی گورچیلەیان بۆ کراوە، پێنج حاڵەتی پێوەدانی دووپشکە و سێ حاڵەتی گەستن سەگ هەبووە.