لە رۆژانی جەژن

لە گەرمیان زیاتر لە 100 تۆن گۆشت خوراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، لە سێ کوشتارگەکەی سنووری ئیدارەی گەرمیان، یەک ھەزار و 595 سەرئاژەڵ سەربڕاون و نزیکەی 111 تۆن و 775 کیلۆ گۆشتیان هەبووە.

د. ئاریان ئیبراھیم، بەڕێوەبەری ڤێتەرینەری گەرمیان بە 964ى وت،”لە ھەر چوار رۆژەکەی جەژنی قوربان، لە کوشتارگەکانی کەلار و رزگاری و کفری، ھەزار و 459 سەر مەڕ و بزن سەربڕاوە، لەگەڵ 136 گوێرەکە”.

بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو، سەربڕینی ئاژەڵ زیادیکردووە، ساڵی رابردوو تەنھا بە بڕی نزیکەی 100 تۆن گۆشت ئاژەڵ سەربڕابو، ئاریان ئیبراھیم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھیچ ئاژەڵێک رەفزنەکراوەتەوە بەھۆی نەخۆشی و خراپی گۆشتەکەیەوە، بەڵام ژمارەیەک ئاژەڵ بەشی جەرگ و سیەکانی خراپ بوون، تەنيا ئەو بەشانەی فڕێدرا.

پێداچوونەوە: هاوبەش

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌ک تۆن گۆشتى سوور به‌سه‌ر خێزانه...

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌ک تۆن گۆشتى سوور به‌سه‌ر خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان دابه‌ش كرا