شارەزوور
بەنزینخانەیەک ئاگری گرت هاوڵاتیان وەک بەرگریی شارستانی بەهانایەوە چوون
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
به‌نزینخانه‌یه‌ك له نزیك له ئاوایی حاجی نامیق له‌سەر رێگای قه‌زای سه‌یدسادق بۆ پێنجوێن گڕی گرت و به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و به هاوكاریی هاوڵاتیانی سنووره‌كه، له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا كۆنتڕۆڵ کرا
مەحمود سابیر، خاوه‌نی به‌نزینخانه سووتاوه‌كه بۆ964 وتی، رووداوەکە لە رۆژی یەکشەممە 8.6.2025 روویدا، کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بوو تەلەفونیان بۆکردم وتیان بەنزینخانەکەت ئاگری گرتووە، هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش نازانین، بەڵام لە پشت بەنزینخانەکە چەند دەبەیەکی بەنزین هەبوون و ئاگرەکە لەوێوە سەری هەڵداوە و تائێستا قەبارەی زیانەکان نازانین، به‌ڵام سوپاسی خودا ده‌كه‌ین كه زیانی گیانیی نه‌بووه و كه‌س هیچی لێ نه‌هاتووه.
“زۆر سوپاسی مەردایەتی و ئازایەتی هاوڵاتیانی سەیدسادق و ناوچەکە دەکەین، کە هەموویان خەمخۆرانە لەگەڵ تیمەکانی بەرگریی شارستانی هاوکاربوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە”، مەحمود وای وت.
باسی لەوەش کرد، جگە لە هاوڵاتیانی سنوورەکە، ئه‌و رێبوارانه‌ی لە رێگەکەشەوە تێپەڕ دەبوون، ده‌موده‌ست به‌ده‌میانەوە چوون و گیانێکی هاوكاریی بێوێنەیان هەبووە، توانیویانە چەندین دەبەی پڕ بەنزین لە سووتان رزگاربکەن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد ئاگره‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات و به‌زوویی كۆنتڕۆڵ بكرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر