هەواڵەکان
گەشتیاران حەزیان لە شتی خۆشە و هەنگوین و گەزۆی کوردستان دەخۆن
964+
ژووری هەواڵ
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو شوێنی ئامێرەكانی راكێشانی پارە ATM هەن، كە فەرمانبەران موچەی لێوەردەگرن، بەڵام 964 وێنەی یەكێك لەو شوێنانەی گرتووە، كە ئامێرەكان تێكدراون و بۆیاغی پێداكراوە و شاشەكانیان تێكدراون.
دوكاندارێكی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، دەڵێت، گیانێكمان لە گەشتیارانە بازاڕ بجولێنن و ئاشكراشی دەكات، گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر هەنگوین و نانەقەیسی شەقڵاوە و گەزۆی سلێمانی دەكڕن.
هەرچەندە ئەمساڵ بە ناشكوری نەبێ بارانێكی ئەوتۆ نەباری و بەرهەمی گەنمیش وەك پێویست نییە، بەڵام بڕیارە سبەی لە سلێمانی و رۆژی 12ـی ئەم مانگەش لە هەولێر دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی 2025 بكرێت.
چێشتخانەی باڵە خۆشەكەی فاخیر هەریری لە سلێمانی لە لایەن لیژنەكانی قایمقامیەتەوە داخرا، فاخیر هەریری دەڵێت مۆڵەتیان تەواو نەكردووە و ئاساییە دایانخستووە، بەڵام ئەو وێنانەی بڵاویانكردووەتەوە، ناهەقییە و وێنەی شتە فڕێدراوەكانە نەك خواردنەكانیان.