سلێمانی

شوقەیەک ئاگری گرت و بێ زیانی گیانی بوو

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە یەكێك لە شوقەكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن و هیچ زیانێكی گیانییش نەبووە.

تیمی 964 گەیشتنە لای شوقەكە، كە دەكەوێتە نزیك باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، لەوێ وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئارام عەلی رایگەیاند، تیمەكانیان بە كەمترین كات ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، تەنیا زیانی ماددی هەبوو.

ئاماژەی بەوەش دا، چەند هاوڵاتییەك لە شوقەكەدا بوون و رزگار كران.

ئارام عەلی ئاشكراشی كرد، تیمەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵێنەوەن لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە و هەموو ئەگەرێك لەبەرچاو دەگرن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یاری ئاگرین کەتنی خۆی نایەوە

یاری ئاگرین کەتنی خۆی نایەوە