هەواڵەکانى رۆژ

سەدان هاوڵاتی لەم جەژنەدا کەوتوونەتە نەخۆشخانە

ژووری هەواڵ

لە هەولێری پایتەخت 24 شوێن بۆ فڕێدانی زبڵ و پاشماوەی ئاژەڵی قوربانیکراو دیاریکراون، کەچی بەشێک لە هاوڵاتیان وەک ئەوەی نە بایان دی بێ و نە بۆران، رێک لە ناوەڕاستی جادە فڕێی دەدەن.

جەژن و خواردنە چەورەکانی ئەوەشی تێدەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دەکەونە نەخۆشخانە و هەرزوش تەندرستی ئامارەکانی بڵاو دەکاوتەوە تەنیا لە یەکەم رۆژی ئەم جەژنەشدا لە ناوچە جیاوازەکان سەدان هاوڵاتی چوونەتە نەخۆشخانە.

خنکان بەم جەژنەش وازناهێنێت و زێی گەورەش تێر ناخوا لە ونکردنی ئەو کەسانەی قەدەر دەیان باتە ناو رووبارەکە، دوێنێ یەکەم رۆژی جەژن ئارڤان و زیاتر لە دوو مانگیشە ئاڤیستا کەسیان تاوەکو ئیستا تەرمیان نەدۆزراوەتەوە.

رێویەک لە دەشتی کاکی بە کاکی گەرمیان دەرکەوت کە لەڕوو لاواز و نەخۆش و پەککەوتەبوو بەڵام هەرزوو خێرخوا فریای کەوت و چارەسەریان بۆ کرد ڤێتەرنەری گەرمیانیش رێوییە نەخۆشەکەیی تیمار کرد و بە سروشتی شاد کردەوە.