لەسەر رێگای دهۆک - زاخۆ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندارن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندارن.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، “درەنگانی شەوی رابردوو  لەسەر رێگای دهۆک بۆ زاخۆ، نزیک کومەڵگەی حەسەن ئاڤا ئۆتۆمبێلێکی جوری ئۆپڵ  لەژێر کۆنتڕوڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و بەر ستونێکی کارەبا کەوتووە و دواتر چووەتە ناو چاڵێک”.

“لە ئەنجامی ئەو رووداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، کە بە نەتەوە تورکمان و عەرەبن”، ئەمیر عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر سەختی رووداوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و تەندروستی، نزیکەی 40 خولەک سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و گواستنەوەی بریندارەکان بوون.

ئەمیر عەلی وتیشی، تەرمی شوفێرەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و شەش کە...

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

لەسەر رێگای بەردەڕەش - کەڵەک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ...

لەسەر رێگای بەردەڕەش - کەڵەک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا