قەڵاى ئەنفالکردنى کوردان
جەژن لە نوگرە سەلمان
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
ژمارەیەک لە رزگاربوان و کەسوکارى ئەنفالکراوان، بۆ ئەم جەژنە لە قەڵاى نوگرە سەلمان بوون و لەوێ بەیادى رۆژگارە تاریکەکانى سەردەمى ئەنفال جەژنیان کرد.
وەک ئەوەى رزگاربوان باسى دەکەن، ئەو رۆژە جەژنى قوربان بوو، ئاو و سەمونیان پێ دەدان، هەربۆیە ئەمڕۆش بە ئاو و سەمون جەژنیان کردەوە.
یەکێک لە رزگاربووەکان ئەوکات تەمەنێکى منداڵى هەبووە، ئەمڕۆ دواى 37 ساڵ باسى ئەو کاتانە دەکات و وتى،”لە جەژندا منداڵ چاوى لە جەژنانە و چوکلێتە، بەڵام ئێمە ئەوکات لە نوگرە سەلمان بە کێبڵ لێمانیان دەدا”.
ئەوان لەوێ یادگارییە رەشەکانیان بیر دەکەوێتەوە، بەڵام وەک دەڵێن، جەژن لە نزیک رووفاتى ئازیزانیان سوکنایى بە دڵیان دەهێنێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح